لاهور جه‌نگی : فشار ده‌خاته سه‌رسه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

هه‌وڵه‌كانی لاهور جه‌نگی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت :”دەبوا ھەوڵ بدەن ھەرچۆنیک بێت، ئەو ھەڵبژاردنانەی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ، چونکە ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراقدا پێمان کرا! لەم ھەڵبژاردنەی کوردستاندا ڕەنگە پێمان نەکرێ”.
دوای ھەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بالی ده‌سترۆیشتوو خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نەبوو، ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له 12ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکوو ھێزی یەکەمی کوردستان، پێداگریی کرد لەوەی کە دەبێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا له 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئەنجام بدرێت، دواجاریش ئەو ئیرادەیە سەرکەوت.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی هێناوه‌ته گاز‌و گیر كه كار بكه‌ن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه” بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا، زیانی بۆ یەکێتی دەبێ، ئه‌وه‌ی پێمان كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ناتوانین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دا ئه‌نجامی بده‌ین و ئه‌مه‌ش به خراپ به‌سه‌ر یه‌كێتی دا ده‌شكێته‌وه “.
له‌لایه‌كی تره‌وه باڵی ده‌ستڕۆیشتوو خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی زۆرینه‌ی كاندیده‌كانی له كه‌سانی نزیك له خۆیان به‌ربژێر كردووه و ته‌نانه‌ت دانانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی قوباد تاڵه‌بانی به رێكه‌وتنی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی بووه ، به‌ڵام باڵی ده‌سترۆیشتوی یه‌كێتی له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی جێگری سكرتێری گشتی له ده‌سه‌ڵات داببرن و بیكه‌نه په‌راوێزه‌وه .