بورهان ڕه‌شید گوڵه: برواناكه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌نگه‌كانی پێشووی بهێنێته‌وه
به‌رده‌وامبوونی ناكۆكییه‌كان کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان، په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆران ده‌لێت :” برواناكه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌نگه‌كانی پێشووی بهێنێته‌وه “.
بورھان ڕەشید گوڵه پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ”دەست لەکار کێشانەوەی بەرپرسەکانی گۆڕان، شتێکی ئاساییە و حزبایەتی وەکوو شەمەندەفەر وایە، خەڵک ھەیە سەردەکەوێ و خەڵکی وا ھەیە ژیانی سیاسی لە حزبێکی دیاریکراودا تەواو دەبێ و دەمرێت، بۆیە لەناو ھەموو حزبەکاندا کەسانی پلە باڵا وازدەھێنن“.
لەبارەی کێشەکەی نێوان سەرکردەکانی گۆڕان، بورهان ڕەشید گووتی: ”ئەوان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە، عومەری سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، ھیچ فشارێکی لەسەر نییە و بێگومان تاوەکو بەستنی کۆنگرە، ڕێکخەری گشتی واز لە پۆستەکەی ناھێنێت“.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و متمانه به‌خشینه‌وه‌ی خه‌ڵك به گۆران بورهان ره‌شید په‌رله‌مانتاری خولی پیشوی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌لێت : ” ”خەڵکی ئازادە لەوەی دەنگ دەدات یان بە پێچەوانەوە ،بڕوا ناکەم بزووتنەوەی گۆڕان، دەنگەکانی پێشووی بھێنێتەوە، بەڵام بەو شێوەیەش نییە کە ڕکابەرەکانی باسی کەمکردنەوەی دەنگەکانی دەکەن“.