یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كاربۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌هۆی دۆخی خراپی حزبه‌كانیان و نه‌بوونی ئاماده‌ییان هه‌ریه‌ك له ( یه‌كێتی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ) له‌گه‌ڵ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندان .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕكـ” یه‌كێتی و گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ترسیان له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و له دڵه‌وه كار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان نه‌شكێته‌وه بریاری فه‌رمیان له‌باره‌وه نه‌داوه .
“خواكوڕكـ” زانیوبهتی كه هه‌ریه‌ك له ( گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ) به یه‌كێتی و له ڕێگه‌ی یه‌كێتی یه‌وه كار بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكیان له‌سه‌ر دواخستنی په‌رله‌مانی كوردستان داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان .
لای خۆیه‌وه خەسرەو گۆڕان، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گووتی:”هیچ بەهانەیەك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و تازە كۆمسیۆن زۆربەی ئامادەكارییەكانی تەواوكردوە، بۆیە ئەستەمە هەڵبژاردن دوا بخرێت”.