به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی ڕێوڕه‌سمی 35مین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان ده‌ستی پێكرد
كەمێك له‌مه‌وبه‌ر بەئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی، لەسەر گۆڕستانی بارزانیانی ئەنفالكراو لە ناوچەی بارزان، مەراسیمی 35ەمین ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان دەستی پێكرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی بارزانی و ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە دیبلۆماتكارانی وڵاتانی جیهان ئاماده‌ن.
به‌مه‌به‌ستی كپكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و بێده‌نگكردنی هاواری كوردایه‌تی ،ساڵی 1979 رژێمی به‌عس ته‌واوی هۆز و تیره‌كانی بارزان، كه خۆیان له عه‌شیره‌ته‌كانی (به‌ڕۆژی، نزاری، مزووری، شێروانی، دۆڵه‌مه‌ری، گه‌ردی و وه‌ڵاتژێری) له ناوچه‌كانیان راگوێزرانه كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكان، له هاوینی ساڵی 1983، رژێمی روخاو هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری له هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌كانی “دیانه، هه‌ریر، به‌حركه و قوشته‌په” ده‌ستپێكرد و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 8 هه‌زار بارزانی بێتاوانی ئه‌نفالكرد و به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیش له‌دوای ئه‌وان بێ سه‌رپه‌رشت مانه‌وه.