خورماتوو توركمانێك ده‌كرێته قایمقام
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی 140 تائێستا 49 پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.
به‌پێی فه‌رمانێكى كارگێڕی ژماره 1073 له 30ی 7ی 2018 به واژۆى ئه‌حمه‌د جبوورى، پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست “خواوكوڕكـ” كه‌وتووه، بڕیار درا به‌دانانى، حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین ته‌قی وه‌ك قایمقامى خورماتوو.
هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌ی خورماتوو 7 پۆست و سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوك 20 پۆست وشارۆچكه‌ی دوبزو سه‌رگه‌ران و پردێ 8 پۆست وله سنوری ده‌شتی نه‌ینه‌واو شنگال 7 پۆست ،جگه له دور خستنه‌وه‌ی سه‌دان كارمه‌ند و پۆلیس و روخاندنی 50 دوكان و روخاندنی 400 خانوو كه به هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
دانانى قایمقامى نوێ بۆ ئه‌و شاره له‌دواى ئه‌وه دێت، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، خورماتوو له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه به‌هاوكارى ئێران و باڵێكی نێو یه‌كێتى، داگیر كرا.
پێش داگیركردنى خورماتووله 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، شه‌لال عه‌بدول، له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قایمقامى ئه‌و شاره بوو.