داكه‌وتنی نرخی تومه‌نی ئێرانی هاواری له‌و وڵاته هه‌ڵساند ده‌لێت له لێواری داڕمانی ئابووری نزیك بوینه‌ته‌وه

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فشارانه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی دۆستی ئه‌مریكا دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر ئێرانیاندا سه‌پاند له ئێستادا نرخی توومه‌ن زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه, ئه‌ندامی لیژنه‌ی بودجه له په‌رله‌مانی ئێران، ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان له‌لێواری داڕمانی ئابووری نزیك بووه‌ته‌وه.
له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان، جیهانبه‌خش موحبی نیا، په‌رله‌مانتاری ئێرانی، ڕای گه‌یاند: “ئابووری وڵات داده‌ڕمێت، تكایه ئاگادار بن، ئێمه به‌ده‌ست حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن ڕووحانییه‌وه ده‌ناڵێنین، چونكه پرسه گرنگه‌كان له ئه‌جیندای كاره‌كایدا نییه”.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، رووحانی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی وه‌لیوڵڵا سه‌یف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی دا و له‌شوێنه‌كه‌ی عه‌بدولناسڕ هیمه‌تی، دامه‌زراند.
موحبی نیا، ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئێستا یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 112 هه‌زار ریالی ئێرانییه له‌بازاِردا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌یشارده‌وه، كه جگه له قه‌یرانی ئابووری، بێ كاریی و گرانی بازاڕیش ته‌نگی به‌هاووڵاتییان چنیوه، ئه‌مه جگه له كێشه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی.
له‌دوای سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئابووری ئێران داده‌ڕمێت و به‌های دراوه‌كه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه.