ناوهندێكی لێكۆلینهوهی جیهان, داعش بههێزتر دهگهڕێتهوه عێراق
دوای ئهوهی حكومهتی عێراق رایگهیاند كه توانیویانه بهسهر داعشدا سهركهوتن بهدهست بهێنن, بهڵام له ئێستادا سوپای عێراق له زۆربهی ناوچهكانی باشوری كهركووك و بێجیی و شهرگات دهسهڵاتی نیهو جموجۆڵی داعش به فراوانی ئهبینرێت, ناوهندیًكی لێكلینهوهی جیهانیش رایدهگهیهنێت:” داعش لە داهاتوویهكی نزیك له عێراق جگه له ئەنجامدانی چالاکی سەربازی و ئۆپەراسیۆنی جۆری ھەرچی پێبکرێت ئەنجامی دەدات.
ناوەندی سیاسەت بۆ لیکۆلینەوەی پرسە ستراتیژیەکان دەوڵەت کە سەنتەرێکی ستراتیژی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتەکانی بە ھەرسێ زمانی تورکی – عەرەبی – ئینگلیزی بڵاو دەکاتەوە لە دوایین ڕاپۆرتیدا ئاماژە دەکات بە ھاتنەوە ودروستبوونەوەی داعش لە شلە ژێر ناونیشانی -عێراق و داعش : تەوژمی دووەم
راپۆرتەکە ئاماژەی داوە بەوەی کەلە ناوبردنی یەکجارەکی داعش لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەستەمە، ئەو شکستەشی کەبەدەستی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراقی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان بە سەریدا ھاتووە ریشەیی نیە و ئایدولۆژیا و ئۆرگانە فیکری و میدیاییەکانیان ھێشتا چالاکن و چونکە تاکو ئێستاش سەرکردایەتیەکی باڵای هەیە توانایەکی باشی خۆ گونجاندنی ھەیە، لێکۆلەرانی راپۆرتەکە ئاماژە دەکەن بەوەی داعش خاوەن پێکھاتەکەیەکی سەیر و ئالۆزە توانای خۆگۆڕین و خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ گەڵ جوگرافیا و پێکھاتە مرۆییەکان ئەمەش ھێزێکی داوەتێ بە شێوەیەک بتوانێ لەگەڵ گۆڕانکاریەکان خۆی بگونجێنێ و درێژە بە بوون و بەردەوامی خۆیی بدات.
گۆڕینی ستراتیژیەت لە خلافەت بۆ ئۆرگانێکی نھێنی بەواتای لە دەوڵەتیکی ئیسلامی کە سوننە وخلافە بنەماکەیەتی بۆ ئورگانێکی تاکتیکی و سەربازی پارتیزانی، ئاراستەیەکی تری رەھەندی کارکردنی نوێی داعشە ھاوکات ئەگەری ئەوەش ھەیە لە داهاتوودا لە ناوچە دووردەستەکان کە لایەنی ئەمنی و سەبازی و هەواڵگری لاوازە، داعش ئۆپەراسیۆن و چالاکی بکات و ھەندێ پێگەی گرنگ و ستراتیژی لە شارەکان یان ناوەندەکانی ژێر خانی ئابووری بگرنە ئامانج , بههێزتر لهو رووهوه دهگهرێتهوه عێراق.
لە ئایندەیەکی نزیکدا وەکو ھێزێکی بەرجەستە داعش ناتوانێ دەست بە سەر شار و شارۆچکەکاندا بگرێت بەڵام لە ئەنجامدانی چالاکی سەربازی و ئۆپەراسیۆنی جۆری ھەرچی پێبکرێت ئەنجامی دەدات چونکە داعش ستراتیژیەت و میکانیز و ئامرازەکانی خۆی گۆڕیوە ئەمەش لە رووی تاکیکی سەربازی کورت خایەنەوە دەست کراوەی دەکات لەوەی جگە لە ڕوو بە ڕوو بوونەوەی سەربازی ھەموو پروسەیەکی تری چەکداری ئەنجام بدات .
سەنتەری لێکۆلێنەوەی دروست کردنی بریاری سیاسی بۆ پرسە ستراتیژییەکان پێشنیار دەکات دوور ھزری مەزھەبی و دەس وەردانی دەرەکی دەبێ ێئدارەی دەوڵەت بکرێت، پێگەی جوگرافی و ئاینی و ئەتنیکی گەلانی ناوچەکە ڕەچاو بکرێت بۆ ئەوەی نەبێتە بۆشای سیاسی نەتەوەیی بە سوودی داعش کۆتایی نەیەت
سەرچاوە /
The Center of Making