حاجیه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ كۆچی دوایی كرد

 

تیمی میدیایی یاوه‌رانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 31ی ته‌مووزی 2018، یه‌كه‌م حاجی هه‌رێمی كوردستان له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ كۆچی دوایی كرد.

تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، “ئه‌مڕۆ كازم رفعه‌ت حه‌سه‌ن، وه‌ك یه‌كه‌م حاجی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌جكردن سه‌ردانی ماڵی خودای كردووه‌، له‌ شاری مه‌دینه‌ كۆچی دوایی كرد”.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “كۆچكردوو له‌دایكبووی ساڵی 1949ـه‌ و خه‌ڵكی شاری كه‌لاره‌ و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌دینه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ كۆچی دوایی كردووه‌”.

له‌ هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌یان كرد و زیاره‌تكاران به‌ چه‌ند كاروانێك به‌ڕێكراون.

Back to top button