کاندیدێکی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کشایەوە
دوای ئهوهی یهكێتی نیشتمانی كوردستان, لیستی كاندیدهكانی دیاری كردوو, پێشكهشی كۆمسیۆنی كرد, کاندیدێکی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کشانەوەی خۆی لە کێبرکێی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.
ڕەنج قەرەداغی کاندیدی یەکێتی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی ڕاگەیاندووە کە بەفەرمی لە پرۆسەی کاندیدبوون و کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکشێتەوە.
هەرچەندە ئەو کاندیدەی یەکێتی هۆکاری کشانەوەی خۆی ڕانەگەیاندووە بەڵام ئەمە لە کاتێکدا کە لە نێوخۆی یەکێتی ململانێیەکی توند لەنێوان باڵەکانی حزبەکە هەیە سەبارەت بە ئەو کەسانەی کە لەسەر لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ٣٠-٩ ی پەرلەمانی کوردستان کاندید کراون و زۆرێک لە کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی گلەیی ئەوە دەکەن کە زۆرینەی کاندیدەکان سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی حزبەکەن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وا بڵاوکرایەوە کە ئەرسەلان بایز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرۆکی لیستی حزبەکە دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک قوباد تاڵەبانی کوڕی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەکو سەرۆکی لیستەکە ڕاگەیەنرا کە ئەمەش بە پێی ڕای چاودێران لە ژێر گوشاری باڵی دەستڕۆیشتوو ئەنجامدرا بەو هۆیەی کە ڕازی نەبوونە کەسێکی دەرەوەی بنەماڵەی تاڵەبانی بکرێتە سەرۆکی لیست.