پوتین موسڵ بۆ توركیا و ئه‌مریكا جێدێڵێت

خواكوڕك
نزیك بوونه‌وه له‌واده‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، سه‌رجه‌م بۆچوونی وڵاتانی له‌و باره‌وه ئاشكراكرد و روسیاش بێ لایه‌نی خۆی راگه‌یاند.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو توندترین لێدوان له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی باڵای توركیا بینران له‌باره‌ی به‌شداری كردنی سوپای توركیا و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه، به‌ڵام ئێران تا ئێستا بێ ده‌نگه و روسیاش له رێگه‌ی لێدوانێكی پوتینه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، “هیوادارم ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی شاری موسڵ بەبێ زیانی مەدەنی رزگار بكەن”.
ئه‌م لێدوانه‌ی پوتین به‌رای چاودێرانه‌وه، یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی روسیایه له دۆسیه‌ی موسڵ و نایه‌وێت به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی و قه‌باره‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسی، وه‌ك ئێران ده‌یه‌وێت، به‌شداری له شه‌ڕی گرتنه‌وه موسڵ بكات.