بێویژدانی داعش له‌ شه‌و و حه‌شد له‌ رۆژ ته‌نگی به‌گونده‌كانی دوبز هه‌ڵچنیوه‌

 

دوای داگیركردنی كه‌ركووك بۆشایی گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان دروست بووه‌, داعش جموجۆلی زیادكردووه‌, ته‌نانه‌ت به‌ جۆرێك به‌شه‌و ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌شت داعش و و به‌ رۆژ له‌ ده‌ستی حه‌شده‌, كه‌ سه‌رچاوه‌ی نائارامی و ته‌عریبكردنی ئه‌و ناوچانه‌یه‌..به‌ر پرسێكی حزبیش ده‌لێت:” “گونده‌كانی سنوری دوبز، روبه‌ڕوی سیاسه‌تی ته‌عریبكردن بونه‌ته‌وه‌و له‌ ئێستاشدا چه‌ندین خێزانی عه‌ره‌ب بیناو خانو دروستده‌كه‌ن له‌و گوندانه‌”.

جواد محه‌مه‌د لێپرسراوی ناوچه‌ی دوبزی پارتی رایگه‌یاندووه‌ “له‌ سنوری قه‌زای دوبز، داعش ده‌ستی به‌جموجوڵێكی زۆر كردوه‌و شه‌وانه‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ن و لێره‌و له‌وێ په‌لاماری هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی:” پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، فشارێكی زۆری بۆ سه‌ر گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌ هێناوه‌ و له‌كاردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانی عه‌ره‌بی هاورده‌، ئه‌و سنوره‌ جارێكی دیكه‌ ته‌عریب بكاته‌وه‌.

Back to top button