نرخی نه‌وت جارێكی تر دابه‌زی.

بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆمار كرد.

تاكو ئێستا بەهۆی كۆمەڵێك هۆكارەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جێگیر نەبووە، ئەوەش بەردەوام هۆكاربووە بۆ بەرز بوونەوەو نزم بوونەوەی نرخەكان.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (73.91) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.39) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button