محه‌مه‌د سه‌ڵاح نزیكه‌ له‌ ریال مه‌درید.

پێگەی ئەلیکترۆنی ئێکس پرێسی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە محەمەد سەڵاحی میسری ویاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ نزیکدەبێتەوەو دەیەوێت بە کڕینی ئەم یاریزانە قەرەبووی چوونی رۆناڵدۆ بکاتەوە.”

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکە پاڵەوانی ئەوروپا هەوڵ دەدات لە محەمەد سەڵاح زیاتر  نزیک ببێتەوە بۆئەوەی چارەسەری کێشەی چوونی رۆناڵدۆ لە یانەکە بکاتەوە.”

پێشتر کاتێک رۆناڵدۆ ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێنەهێشتبوو بەرەو یانەی یۆڤانتۆس، لە لایەن رۆژنامەکانەوە ئەو یاریزانە بە یانەی ریاڵ مەدرید بەسترابووەوەو ئێستاش دوای چوونی رۆناڵدۆ، جارێکی تر هەواڵی چوونی ئەم ئەستێرە میسریە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەبەسترێتەوە.”

محەمەد سەڵاح وەرزی رابردوو توانی ببێتە گۆڵکاری خولی ئینگلتەراو توانیشی یانەکەی بگەیەنێت یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانو ئەو وەرزە 40 گۆڵی تۆمارکرد.

Back to top button