چۆنییەتی بەکارهێنانی لیمۆ بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار

ماڵپەڕی ” livestrong” ئاماژە بە چۆنییەتی بەکارهێنانی لیمۆ دەکات بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار  و چۆنیه‌تی نه‌مانی ئه‌و زیپكه‌یه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی سروشتی.”

بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسان لە لیمۆدا بەکتریای زیانبەخش دەکوژێت. ئاوی نیو لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچکی بچوک هەنگوین لە دەفرێکدا بەجوانی تێکەڵبکرێت، یان هەنگوینەکە بخرێتە سەر قاشە لیمۆکەوە. ئەم گیراوەیە بدرێت لە ڕوخسار و بۆماوەی 10 خولەکی پێوەی بێت دواتر ڕوخسار بە ئاو بشۆرێت.

گیراوەی ئاوی لیمۆ و هەنگوین هۆکارە بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار و ئاوساوی ڕوخسار ناهێڵێت و هۆکارێکیشە بۆ لەناوبردنی پێستی مردووی ڕوخسار و پێدانی بریقە و گەشی بە پێستی ڕوخسار.

ئەم گیراوە هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.”

Back to top button