نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له نزیك موسڵ دامه‌زرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/xcgng.jpg)
خواكوڕك
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌ڵسا به دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له میحوه‌ری خازر تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌سه‌رپه‌رشتی ژووری عه‌مه‌لیاتی ته‌ندروستی.
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه تایبه‌ته به‌و پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كدارانه‌ی به‌شدارده‌بن له پرۆسه‌ی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بۆ ئاماده‌كراوه له پزیشكانی پسپۆڕ و فریاكه‌وتن و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبۆلانس و هه‌روه‌ها فرۆكه‌ی ئه‌مبۆلانس و ئامێر و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تیمه‌كانی گه‌ڕۆك و فریاگوزاری خێرا.