زانیاری وورد لهسهر دابهشكردنی مانگی 5 بزانه.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكى تایبهت بڕیار وایه هەفتەی داهاتوو ژمارەیەك وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی 5 وەربگرن و دابهشكردنی مووچه دهستپێبكات.”
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لە هەفتەی داهاتوودا له 5ی8ی2018 لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی پینجی ڕادەگەیەندرێت و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت.”
1. وەزارەتی پێشمەرگە
2. وەزارەتی پەروەردە
3. وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
4.لەگەڵ چەند وەزارەت و دەستەیەكی تردا
ئەوەش ڕاگەیاندراوە، كە پارەی ئەم وەزارەتانە لە بودجەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە كە بڕی (378) ملیار دینارە، هەروەها لە لیستی دووەمی مووچەدا كە لەسەر بودجەی پارەكەی بەغدایەو (317) ملیار دینارە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت بە خانەنشینیشەوە.
سهرچاوهكه ئاماژهشی بهوهشكردووه.” كە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە بەردەوامبوونی داهاتی پێویستی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، ئەوا مووچە بەپێی سیستەمی نوێ و (30) رۆژ جارێك دابەشدەكرێت.”