عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك: ملنه‌دان بۆ ڕاستییه‌كان متمانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه
عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له گۆران هۆشداری توندی دایه بنه‌ماڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه بێده‌نگ نابێت ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی ناوخۆی گۆڕان چاره‌سه‌ر نه‌كرین .
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ۱‌ی ئابی ۲۰۱۸عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوسینێكدا له ژێر ناونییشانی (دووڕیانی بەردەم گۆڕان) باسی لەو ١٠ ملیۆن دۆلارە کردووە کە نەوشیروان مستەفا بۆ درووست‌کردنی کۆمپانیای وشە وەری گرتووە، لەگەڵ ئەو زەوییە ١٢٠ دۆنمەی گردی زەرگەتەی گۆڕان کە دارستان بووە و ئێستا خراوەتە سەر ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا. ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە دەبێ بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا بە خەڵک بڵێن کە ئەو پارە و زەوی و کۆمپانیایانەی نەوشیروان مستەفا بۆ گۆڕان بووە نەک بۆ کوڕەکانی.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” لادان لە ڕێگا ڕاستەکە و ڕۆیشتن بە ڕێگای دوەمدا و مل نەدان بۆ ڕاستیەکان جگە لە متمانە نەمان بە داھاتوی گۆڕان، پاکی و کارێزمایی نەوشیروان مستەفاش ئەکەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە”.
عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك به‌رپرسی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی گۆران ده‌شڵێت :” ئەوەی گرنگە ھەڵسوڕاو و جەمارەکەی گۆڕان ڕێنمایی دروست بدەنە ھەردو ئاراستەکە و پشتیوانی بۆچونە ڕاستەکە بکەن، وازیش لەو قسە پوچە بێنن کە ئەبێت لە ڕقی پارتی و یەکێتی ھەر پشتیوانی گۆڕان بکرێت ئەگەر بە ڕێگای ھەڵەشدا بڕوات، چونکە لە ڕابردوشدا ھەر بەو عەقڵییەتە و لە ڕقی پارتی پشتیوانی لە چاکە و خەراپە، ڕێگای ڕاست و ناڕاستی یەکێتی کرا “.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك نوسیویه‌تی ” من دەستم لە ئەندامێتی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کێشاوەتەوە و قوربانیم بە پێگەکەی خۆم داوە وەکو ھەڵوێست وەرگرتنێک دژی ئەم بەلا ڕێدا بردنەی گۆڕان،ئەگەر ئەم کێشەیەی گۆڕان چارەسەر نەبێت ، ڕەنگە من بێ ئیش دانەنیشم و لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەمجارەدا کەمپین بکەم بۆ بایکۆت کردنی ھەڵبژاردن، بۆئەوەی دو کەڵەگاکە نەبن بە سێ و چواركه‌ڵه‌گا”.