جارێكی تر برێت ماكگۆرك چوهوه بارهگای بارزانی و بزانه داوایی چی لهسهرۆك دهكات
لهبارهگای بارزانی ئهمرۆ چوارشهممه، 1ی 8ی 2018 سهرۆك بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی نوێی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران.
لە سەرەتای دیدارەکەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکانەوە جارێکی دی پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال دەربڕی، هەروەها هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەی شەهیدانی ئەم دواییەی شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعش و کارمەندی شەهیدی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، دەربڕی.
لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند کە جەنابتان هەمیشە جەختتان دەکردەوە بە شکانی داعش شەڕی تیرۆر تەواو نابێت، ئێستا ئێمە دەبینین شەڕی تیرۆر چووەتە قۆناخێکی تازەوە و شێوەی دیکە وەردەگرێت، ئێمە شانازیی بەو شەراکەت و هەماهەنگییەوە دەکەین کە لەگەڵ پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا هەمانە و بەردەوامیش دەبێت. هەروەها نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی لە هاوکێشە سیاسییەکان و شەڕی تێکشكاندنی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند و بە ڕۆڵێکی گرینگ و یەکلاکەرەوە وەسفی کرد.
بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە پڕۆسەی سیاسی لەسەر هەرسێ بنەمای شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی بە هەموو وردەكارییەكانییەوە بونیاد بندرێتەوە و میكانیزم و سەقفی زەمەنیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دابنرێت بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكان هەست بەوە بكەن كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا شەریكن و هەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپەیشدا حكوومەت پێكبهێنرێت. نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش جەختی کردەوە کە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان گرینگ و یەکلاییکەرەوەیە و ئەو سێ بنەمایە ڕێگەی دروست و گونجاون و پشتیوانیی لێ دەکەن.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان و دروستکردنی باڵەخانەی کونسوڵگەریی ئەمەریکای لە هەولێر بە تەلارێک بۆ داهاتوویەکی درێژی هاوکاری وەسف کرد و ئەوەیشی خستەڕوو كە دەرفەتی زۆر بۆ كاری هاوبەش هەیە لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و متمانەی زیاتر تێدەکۆشن.