ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری :گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی بۆ ناو یەکێتی مەحاڵە
ئاڵا تاڵه‌بانی یه‌كه‌مین به‌رپرسی ناو یه‌كێتی بوو كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆی له تاڵه‌بانیه‌وه گۆری بۆ ئه‌سه‌دی و داوای له شێخه‌كانی تاڵه‌بانیش كرد كه هه‌مان هه‌نگاوی خۆی بگرنه به‌ر بۆ ڕیشه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌ك گۆڕین له كوردوه بۆ عه‌ره‌ب و له تاڵه‌بانییه‌وه بۆ هۆزی ئه‌سه‌دی شیعی .
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی دوای ساڵانێك له په‌یوه‌ندی ژێر بهژێرو نزیكایه‌تی خزمه‌تكردنی هیلالی شیعی خڕیكردبونهوه ،ئێستا به‌شێك له‌و سه‌ركرده‌و دۆسته عه‌ره‌بانه بەهۆی خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراقەوە کەوتوونەتە پەلەقاژەچاوی شه‌قامیان له‌سه‌ره و داوای لابردن و سزادانیان ده‌كه‌ن .
لای خۆیه‌وه ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووی یەکێتی ڕایگەیاند: ”ئاڵا تاڵەبانی لە قەلیش بوو، لە کۆتریش، تا کۆنگرە پلەی ئەندامی سەرکردایەتی لێ وەرناگیرێتەوە، بەڵام دواتر بە پێی یاسا و ڕێسای حزبایەتی بڕیاری لەسەر دەدرێت، نەک تەنیا ئاڵا تاڵەبانی، بەڵکو بەرھەم ساڵح و زۆرێکی دیکەش ڕۆیشتوون“.
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوری یه‌كیتی ده‌لێت :” گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی تازە بۆ ناو یەکێتی ”مەحاڵە، چونکە بێتە ناو کۆنگرەش دەنگی پێ نادەنەوە و بۆ سەرکردایەتی ھەڵنابژێردرێتەوە“.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری گوتیشی : ”یەکێک بڕوات بەپێی بەرژەوەندیی خۆی ئەملا و ئەولا بکات، ئەوا مانەوەی بەدەستی ئەندام و سەرکردایەتیی یەکێتیش نامێنێت، بەڵکو کۆنگرە بڕیاری لەسەر دەدات“.
ئاڵا تاڵه‌بانی هه‌روه‌ك قه‌ده‌فه‌ری ده‌لێت :له‌قه‌ل و له كۆتر بوو . به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته شۆڤێنیزمهی كه په‌یڕه‌وی ده‌كرد هه‌م له كوردستان بوو هه‌میش له عێراق به‌مانایه‌كی تر كوردایه‌تی خسته خزمه‌ت عێراقچێتی و له‌ناو عێراقچیتی دا پاراستنی كه‌وانه‌ی شیعی بوو ،مێژوویه‌كی ڕه‌شی تۆمار كرد كاتێك دژایه‌تی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیانی كرد و موڵگهو باره‌گای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه و یه‌كێتیش خۆی بێده‌نگ كردبوو ئاماده نه‌بوو بێده‌نگی بشكێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تی و بێرێزییه‌ی كه ئاڵا تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی دابوو .