ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسوڵ له‌ باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی‌

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ٨ی ٢٠١٨، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: ”چەند ڕۆژێکە لە چەند ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی جیا جیا لەبارەی دانانی ئەرسەلان بایز بە سەرۆکی لیستی یەکێتی بڵاو دەکرێتەوە“.

نووسینگەی ڕۆژنامه‌وانی کۆسرەت ڕەسووڵ جێگری سكرتیری گشتی یه‌كێتی ده‌لێت:” لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە دیاریكردنی هەڤاڵ ئەرسەلان بایز لەسەر پێشنیازی چەند هەڤاڵێكی مەكتەب سیاسی بووەو بەرێزیان بۆ ئەم كارە ڕاسپێردرا، بەڵام باری تەندروستی ڕێگای نەدا ئەو ئەركە بگرێتە ئەستۆو هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بۆ ئەم لێپرسراویەتیە ڕاسپێردراو هەموومان پشتیوانی دەبین بۆ سەركەوتن”.

له‌كۆتایی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی دا هاتووه‌ و ده‌شلێت :” لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە د. ئەرسەلان بایز هەڤاڵێكی تێكۆشەرەو لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا لێپرسراویەتی گەورەتری پێدراوەو جێبەجێی كردووەو لەئاست لێپرسراویەتی بووەو بێگومان ئەگەر تەندروستی ڕێی بدایە ئەمجارەش بە هەمان شێوە دڵسۆزانە كاری دەكرد بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا هەموومان بەیەكەوە كار بۆ سەرخستنی لیستەكەمان دەكەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكوڕكـ” به‌ هۆی دانانی سه‌رۆكایه‌تی لیستی یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌رایه‌كی زۆر له‌ نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی دا بووه‌، بنەماڵەی تاڵەبانی ڕێگەیان نەداوە لیستی حزبەکەیان لە لایەن کەسێکی دەرەوەی بنەماڵەکەوە سەرۆکایەتی بکرێت، هەر بەو هۆیەشەوە ئەرسەلان بایز تەواو نیگەران بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە هێرشێکی زۆری کراوەتە سەر.

 

Back to top button