ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی ژورێكی عه‌مه‌لیات بۆ هه‌لبژاردنه‌كان به‌ چوار لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ پێكده‌هێنیت

بە مەبەستی ئامادەسازی زیاتر و بەھێزکردنی ھەماھەنگی نێوانیان، چوار لایەنە ناڕازییەکەی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژورێکی عەمەلیات پێکدەھێنن.

ھێشتا خەمی لایەنە ناڕازییەکان له‌ ئه‌نجامی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆتایی نەھاتووە ، بۆیە نایانەوێت جارێكی تر ده‌نگه‌كانیان له‌ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتی بیدزێت و خەمێکی دیکەیان بۆ زیاد بێت ،هه‌ربۆیه‌ هه‌ماهه‌نگی و رێکاری نوێ دەگرنەبەر.

بزووتنەوەی گۆڕان چاویان له‌سه‌ر تۆماری دەنگدەرانه‌و له‌ هه‌موو شتێك به‌ گرنگتری ده‌زانێت گومانیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ته‌زویر و ساخته‌كاری و ھەموو رێکارەکانی ھەڵبژاردن ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌و ترسیان لە ساختەکاری ھەیە.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “لەپێناو ھەڵبژاردنێكی بێگەرد، ھەرچوار لایەن كە پێیان دەگوترێ ناڕازی و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامیش لەگەڵمان ھاوكار دەبن، ژوورێكی عەمەلیاتی گەورە پێكدەھێنین، لەسەر ھەموو تەوەرە سیاسی و یاسایی و تەكنیكییەكان، بە ھەماھەنگی لە رۆژی ھەڵبژاردنەوە تا راگەیاندنی ئەنجامەكان چاودێری پرۆسەكە دەكەین”.

بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له‌ ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆیان په‌نای بۆ به‌رنه‌وه‌ ،هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراقبه‌هۆی ته‌زویره‌ ئابڕوبه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی یه‌وه‌ زۆرترین تانەی لێدرا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ” خـواكـوڕكـ” سەرپەرشتیاری ژووری عەمەلیاتی چوار لاینه‌ ناڕازییه‌كه‌ بەرپرسانی دەزگای ھەڵبژاردنی ھەر چوار لایەنەکە دەبێت.

Back to top button