هه‌ڵه‌بجه كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه به ڕه‌زامه‌ندی عێراق
وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەغدادی پایتەخت دەكات و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ كۆدەبنەوە و چەند بڕیارێكی گرنگ لەبارەی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه دەركراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱ی۸ی۲۰۱۸ لهڕاگهیهنراوێكدا عه‌لی عوسمان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرای دەكات،هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (ڕه‌گه‌زنامه، باری شارستانی، نشینگه، كارتی زانیاری، لیوای پاسه‌وانی سنور‌و تابلۆی ئۆتۆمبێل) له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێنه‌وه هاوشێوه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراق.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت هاتووه ” وه‌زیری ناوخۆی عیراق به‌ڵێنی پێداون هه‌موو هاوكاریی و پشتیوانیه‌كی هه‌ڵه‌بجه بێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕیوه.