سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای هاوكاری له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كات
چه‌ند رۆژی ڕابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌غدا كۆبونه‌وه ،ه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جیهان له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه باس كراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه هاوكارییان بكه‌ن تاوه‌كو بتوانن نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه شاره‌زایه‌كی بواری وزه دكتۆر قه‌یوان سیوه‌یلی ڕایگه‌یاند: “حكوومه‌تی عێراق پاش ئه‌وه‌ی له ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كرده‌وه، هه‌وڵی دا له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه به ته‌نكه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام شكستی هێناو و زۆریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌وت، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای حكوومه‌تی هه‌رێم و داوا ده‌كات ڕێگه‌یان بدرێت نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانەوە هه‌نارده بكەن، كه ڕۆژانه كێڵگهنهوتییهكانی كه‌ركووك توانای به‌رهه‌مهێنانی (۳۰۰) هه‌زار به‌رمیلیان هه‌یه”.
شاره‌زایان پێیان وایه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له كوردستانه‌وه ده‌رگایه‌كی تری ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌و دكتۆر قه‌یوان سیوه‌یلی دەشڵێت : “به ڕای من ڕێكکه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانەوە درگایه‌كی دیكه ده‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی هه‌ردوو حكوومه‌ت”.
نه‌وت كاڵایه‌كی به‌نرخه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئێستا به هۆی ناكۆكییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا و ئێرانەوە نرخی نه‌وت به‌ره‌وهه‌ڵكشان ده‌ڕوات،ئیران هه‌ڕه‌شه‌ی داخشتنی گه‌روی هورمز ده‌كات ،لە کاتێکدابههۆی گه‌روی هورمزه‌وه له‌٢٠%ی نه‌وتی جیهان له‌وێوه هه‌نارده ده‌كرێت.