ره‌نج قه‌ره‌داغی كاندیدی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كشایه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/08/ranj.jpg)
ڕه‌نجده‌ر كه‌مال محه‌مه‌د كاندیدی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه‌وه له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدبوون له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات .
ڕه‌نجده‌ركه‌مال محه‌مه‌د ناسراو به (ڕه‌نج قه‌ره‌داغی ) كاندید له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” وێرای سوپاسم بۆ لیژنەی بەڕێزی ھەڵسەنگاندنی سی ڤی و مەڵبەندی سلێمانی و ئەنجومەنی ناوەند و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کەمتمانەیان پێبەخشیم و شەرەفی کاندید بوون بۆ پەرلەمانی کوردستانیان پێبەخشیم، بۆ مێژوو ئەم متمانەیەی یەکێتییەکەم بۆمن شانازییەکی گەورەیه”.
له به‌شێكی تری په‌یامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له كاندیدبوون ڕه‌نج قه‌ره‌داغی ده‌شڵێت :” وێرای داوای لێبوردن لەھەموو ئەو کەس و لایەنە رێزدارانە، رایدەگەیەنم کەبەخواستی خۆم و بەراوێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باڵای حیزبەکەم بڕیارمدا لەکاندیدبونم بکشێمەوە”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا كاندیده ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نوسیویه‌تی ” ئەم بڕیارەم لەتێڕوانینی خۆمدا، لە بەرژەوەندی خۆم و یەکێتیشدایە، چونکە لەنیگەرانییەوە نیەو لەوپەڕی بەھێزی و ئیرادەی خۆم و ئامادەیی سۆزی خڵک و جەماوەرەوە ئەم بڕیارەمداوە”.
باڵی ده‌ستڕۆیشتوو خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی زۆرینه‌ی كاندیده‌كانی له كه‌سانی نزیك له خۆیان به‌ربژێر كردووه و ته‌نانه‌ت دانانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی قوباد تاڵه‌بانی به رێكه‌وتنی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی بووه ، به‌ڵام باڵی ده‌سترۆیشتوی یه‌كێتی له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی جێگری سكرتێری گشتی له ده‌سه‌ڵات داببرن و بیكه‌نه په‌راوێزه‌وه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی “خــواكــوڕكـ” له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا لاهور جه‌نگی فشاری خستووه‌ته سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی و پێداگری كردووه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت ،ئه‌وه‌ش به هۆی دۆخی خراپی حیزبه‌كانیان له ئاست جه‌ماوه‌ریان و نه‌بوونی ئاماده‌ییان هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له دڵه‌وه له ئاستی پراكتیشدا كار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن ، خەسرەو گۆڕان، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ده‌ڵێت:”هیچ بەهانەیەك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.