خوشكه‌كه‌ی رۆناڵدۆ گاڵته‌ به‌ لیۆ میسی ده‌كات.

كاتییا ئاڤێرۆی خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ئیسنتاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بڵاو كردۆته‌وه‌ و په‌یامێكی به‌ ناراسته‌وخۆ بۆ لیۆنێل مێسی ناردووه‌.”

كاتییا ئاڤێرۆی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رێكی كریستیانۆی برای كه‌ به‌ درێسی یوڤێنتۆسه‌ له‌ ئینستاگرام داناوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جار نووسیویه‌تی: بێ زه‌حمه‌ت ئه‌ی منداڵ ئه‌گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت پێمان ناڵێیت شاری تۆرینۆ كه‌وتۆته‌ كوێ؟

خوشكه‌كه‌ی كریستیانۆ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: با من پێتان بڵێم شاری تۆرینۆ له‌ كوێیه‌، تۆرینۆ ئه‌و شاره‌یه‌ كه‌ باشترین یاریزانی جیهانی تێدایه‌.

كاتیا ئاڤێرۆی خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، مه‌به‌ست له‌ به‌كارهێنانی وشه‌ی منداڵ (لیۆنێل مێسی)ـیه‌.

Back to top button