میخه‌ك ده‌یان سودی شاراوه‌ی هه‌یه و ئه‌م نه‌خۆشیانه له نێو ده‌بات.
مێخەك لە چرۆی گوڵە مێخەكی وشكراو دروست دەبێت و سه‌ره‌تا لە ئهندهنوویسیا سەری هەڵداوە، وه‌ك بەهاراتێكی بەناوبانگ بۆ خواردن و دروستكردنی شۆربا، دۆشاو و گۆشت و برنجدا بەكاردەهێنرێت، بەشێوەیەكی گشتی بە بزمار یان مێخەك ناسراوە، چونكە شێوەیەكی بزماری هەیە، چەندان ساڵە وەكو دەرمان سوودی لێوەرگیراوە و چەندان سوودی شاراوەی هەیە
مێخه‌ك له چه‌ندین خۆراكدا به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تی خۆراكی رۆژهه‌ڵاتی له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا و بۆ تام خۆشی ده‌كرێته ناو چاو و برنج و زۆربه‌ی خواردنه‌كانی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها پزیشكه‌كانی ددان له زۆربه‌ی مادده‌كانی دداندا به‌كاریده‌هێنن.”
پزیشكێكی پسپۆڕ له بواری رووكه پزیشكیه‌كان ده‌ڵێت.” مێخه‌ك رووه‌كێكی گرنگه و له چین له سه‌ده‌ی سێی پێش زایندا وه‌كو ده‌رمانێكی گیایی به‌كارهێنراوه و چه‌ندین مادده‌ی به‌سوودی تێدایه.
پزیشكه كۆنه‌كان ده‌ڵێن خونچه مێخه‌ك دڵ به‌هێزده‌كات و سوودی بۆ گه‌ده و جگه‌ر هه‌یه و یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌دات و بای ناو گه‌ده ده‌كاته ده‌ره‌وه و له پزیشكی نوێشدا زه‌یتی مێخه‌ك وه‌كو ئازارشكێنێك له بواری پزیشكی دداندا به‌كارده‌هێنرێت و هه‌روه‌ها له چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی پوك و دروستكردنی هه‌ویری ددان و بۆن و شامپۆ و سابون و بۆنبڕه‌ی ناو ده‌م و سپیكردنه‌وه‌ی پێستدا به‌كارده‌هێنرێت.”
مێخه‌ك له پاككه‌ره‌وه‌ی گه‌ده و ریخۆڵه‌كانه و دڵ چالاك ده‌كاته‌وه و سوودی هه‌یه بۆ چالاكتركردنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان و ئاوی كوڵای مێخه‌ك وه‌كو ماده‌یه‌كی خاوێن كردنه‌وه‌ی برین به‌كارده‌هێنرێت و هه‌روه‌ها مێخه‌ك له دروستكردنی شیرینی و ترشیات و زه‌ڵاته‌كان و چه‌ند جۆرێكی كاری به‌كارده‌هێنرێت و تام و بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت به گۆشتی فرێش.”