عه‌بدوڵای مه‌لا نوری هیوادارم ناچار به‌ قسه‌ نه‌كرێم.!

هه‌ڵسوڕاوی دیاری گۆڕان و په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌و حزبه‌ (عەبدوڵای مەلا نوری) له‌ باره‌ی نه‌بوونی به‌ سه‌رۆكی لیستی گۆران بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نووسێت له‌ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر شێوازی دیاریکردنى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و دەڵێت “پرۆسەکە بە هەڵبژاردن نەکراوە و هیوادارم ناچار بە قسەی تر نەکرێم”.

عەبدوڵای مەلا نوری هەڵسوڕای گۆڕان لە واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تؤری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک نوسیویەتی .” لە تەلەفزوێنی KNN وە، بەڕێز کاک ئاواتی شێخ جەناب باسی ئەوەی کرد گوایە سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا هەڵبژێردراوە”.

هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” لەو بارەوە بە پێویستم زانی ئەوە بڵێم: سەرۆکی لیستی گۆڕان لە مانگی ۱۱ی ۲٠۱۷وە دانرابوو ، ئەو گۆرانکاریەی کە کرا بە هۆی چەند تەلەفۆنێکەوە بوو، یەکێک لەوانەی تەلەفۆنی بۆ کرا کاک ئاوات بوو”.

ناوبراو ئەوەشی باسكردووه‌.”بە پێی دەستوری گۆڕان و بڕیاری جڤاتی نیشتمانی، دەنگدان تەنها لە ناو جڤاتدا دەکرێت، هەموان حەقیانە بپرسن بۆ ئەمە نەکرا!!!.”

عەبدوڵای مەلا نوری لە کۆتایدا دەڵێت.” لای من ئەو دۆسیە داخراوە، هیوادارم ناچار بە قسەی تر نەکرێین”.

Back to top button