هیگواین یانه‌ی یۆڤانتۆسی جێهێشت و بوو به‌ میلانی.

گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری نوێی یانەی میلانی ئیتاڵی گەیشتە شاری میلان بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان بۆ پەیوەندی كردن بە یانە گەورەكەی ئەم شارە”.

هیگواین لەلێدوانێكیدا دوای گەیشتنی بە شاری میلان وتی : ” هەست دەكەم من زۆر سەلامەتم ، ئەمرۆ بریارە پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدەم ، بەهیوام واژۆ لەسەر بۆندە نوێیەكەم بكەم”.

هیگواین وتیشی : ” دەمەوێت سڵاو لە هاندەرانی میلان بكەم ، بەهەمان شێوە سوپاسی هاندەرانی یوڤینتۆس بكەم كە هاوكاری من بوون و بەردەوام پشتگیریان كردم”.

Back to top button