چ كاتێك باشترین كاته‌ بۆ خواردنی میوه‌ تا ئێستا زانیوته‌.؟

میوە سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین و كانزاكان، هەروەها مادە دژەئۆكسانەكان و ریشاڵ و ئاو، خواردنی میوە رۆژانە رێگایەكی گرنگە بۆ تەندروستییەكی باش.”

گەلێك سەرچاوە وایان پێ باشە كە باشترین كات بۆ خواردنی میوە دەكەوێتە نێوان ژەمە سەرەكیيەكانەوە، ئەگەرچی لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە هیچ بەڵگەیەك نییە پاڵپشتی ئەمە بكات، بەڵام ئەم سەرچاوانە خواردنی میوە بەم شێوەیە پەسەند دەكەن چونكە جەخت لەوە دەكەنەوە كە خواردنی میوە لەگەڵ ژەمی خۆراكدا دەبێتە ئەگەری دواخستن لە كرداری هەرسدا لەبەر زیاد هەوێنبوونی میوە Overfermentation كە لەگەڵ خۆراكی جۆراوجۆردا تێكەڵ دەكرێت.

بەڵام گەلێك سەرچاوەی دیكە باس لەوە دەكەن كە خواردنی میوە لە هەر كاتێكدا سوودەكانی خۆی دەپێكێت، لەگەڵ ژەمەكانی خۆراكیشدا نابێتە ئەگەری هیچ گرفتێكی ئەوتۆ كە كۆئەندامی هەرس ناڕحەت بكات.

Back to top button