سه‌رۆك بارزانی بۆ کۆچەر بیرکار شانازیت پێوه‌ ده‌كه‌م

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكی دا به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی  کۆچەر بیرکار رایده‌گه‌ێنێت”بێ گومان ئاواتەکەتان هاتەدی و ئەو سەرکەوتنەتان دڵی هەموو گەلی کورد خۆش دەکات و من یەکێکم لەو چل ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییت پێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازم”.

سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌شی ده‌لێـ”زۆر جێگای خۆشحاڵییە کە گەنجی کورد دەتوانێت لەبواری زانستیدا پێشبڕکێ لەگەڵ زانایانی جیهان بکات و خەڵاتی نێودەوڵەتی وەربگرێت. هیوادارم کاکە کۆچەر ببێتە سەرمەشق و نموونەی باڵا بۆ گەنجانمان و هەوڵ بدەن وەک کاکە کۆچەر بە سەرکەوتن لە بواری خوێندن و زانستدا ناوی گەلەکەتان بەرز ڕابگرن.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆچه‌ر بیركار…..

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کۆچەر بیرکار دەکات

بەڕێز کاک کۆچەر بیرکار
بەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە هەواڵی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەم بیست کە بەڕێزتان لە بوارێکی گرینگ و زەحمەتی زانستیی وەک بیرکاریدا وەدەستتان هێناوە.
بێ گومان ئاواتەکەتان هاتەدی و ئەو سەرکەوتنەتان دڵی هەموو گەلی کورد خۆش دەکات و من یەکێکم لەو چل ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییت پێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازم.
زۆر جێگای خۆشحاڵییە کە گەنجی کورد دەتوانێت لەبواری زانستیدا پێشبڕکێ لەگەڵ زانایانی جیهان بکات و خەڵاتی نێودەوڵەتی وەربگرێت. هیوادارم کاکە کۆچەر ببێتە سەرمەشق و نموونەی باڵا بۆ گەنجانمان و هەوڵ بدەن وەک کاکە کۆچەر بە سەرکەوتن لە بواری خوێندن و زانستدا ناوی گەلەکەتان بەرز ڕابگرن.

مسعود بارزانی
٢ـی٨ـی٢٠١٨

Back to top button