خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ناو جانتاكه‌ی دزراوه‌

ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه‌، خەڵاتی “فیڵدز” کە هەندێ جار پێی دەگوترێت “خەڵاتی نۆبڵ لە بیرکاری” دوای ماوەیەکی کورت له‌ به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كه‌ لە جانتاكه‌ى کۆچەر بیرکار دزرا”.

بەپێی ئاژانسی “رۆیتەرز”، سەرپەرشتیارارنی ئەو ئاهەنگە کە دوێنێ چوارشەممە لە شارى ریۆ دی جانیرۆى به‌ڕازيل به‌ڕێوه‌چوو گوتیان، کۆچەر بیرکار، میدالیا زێڕینه‌كه‌ى خستته‌ نێو جانتاکەیەوە کە به‌هاى ئەو خەڵاتە نزیکەی چوار هەزار دۆلارە، به‌ڵام پاش ماوەیەک هەستی کرد کە خەڵاتەکەی لێدزراوه‌”.


بەرپرسانی ئەمنی لە سەنتەری کۆنگرەکە جانتایەکی بەتاڵیان دۆزییەوە لە شوێنێكى نزیکی ئەو سەنتەرە، پۆلیس تەماشای کامێراكانی چاودێری سەنتەرەکەیان کرد و ناسنامەی دوو گومانلێکراویان دیاریکرد”.


سەرپەرشتیاران رایانگەیاند، “کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ زانایانی بیرکاری داوای لێبوردن دەکات بەهۆی دزینی جانتای زانای بیرکاری كۆچه‌ر بیرکار، کە خەڵاتی فیڵدزی تێدابوو”.

پرۆفیسۆر فەرەیدون درەخشانی ناسراو بە “کۆچەر بیرکار”، زانايه‌كى بوارى بیرکارى ھاوچەرخی کوردە، لە ساڵی ۱۹۷۸ له‌ شاری مەریوان لە کوردستانی خۆرهەڵات لە دایک بووە”.

بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج خەریکی وانە گوتنەوە و تۆژینەوەیە. ئه‌مساڵ توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاری جیهان کە خه‌ڵاتى “فیڵدز”ە به‌ده‌ست بێنيت.

Back to top button