ئێران و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌ده‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، ئێران له‌رێگای كونسوله‌كانی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌دات، چوار حزبه‌كه‌ش له هه‌مانكاتدا هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت”.
پێشتر یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی كرد، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین جاره ئه‌م داوایه‌ی یه‌كێتی ره‌فز ده‌كاته‌وه، له نوێترین هه‌ڵوێستی پارتی‌یش ئه‌وه‌یه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیه‌ـ،
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی خواكوڕك ده‌شلێـ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو، به چڕی كار له‌سه‌ر دواخستتنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵناكات، ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی یاسایی خۆی به‌رێوه بچێت، ئێرانیش چه‌ند جار له‌رێگای كونسوڵه‌كانی داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردن دوا بحرێت، به‌ڵام پارتی داواكانی ئێرانی و لایانه‌كانی تر نزیك له ئێران ره‌د ده‌كاته‌وه”.