ئهمریكا ههوڵدهدات دهستسورهكهی بهخوێنی كورد بمێنێتهوه له پۆستهكهی
ههوڵدانهكانی ئهمریكا بۆ هێشتنهوهی عهبادی له پۆستهكهی، سهرنجی تهواوی میدیاكانی جیهانی راكێشاوه، تاوهكو ئێستاش پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان نزیکەی مانگێکە بەردەوامە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی رانەگەیێندراوە و عێراقیش تاوهكو ئێستا بێ حكومهت و بێ پهرلهمانه، گریم
ههر بهگوێرهی زانیاریی ئاژانسه عێراقی و جیهانیهكان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەوڵەکانی بەردەوامە، بەمەبەستی لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان. برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە و، بۆهەمان مەبەستیش سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان لە دیدار و کۆبوونەوەکانیان بەردەوامن، بەمەبەستی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
پێشتر عهبادی رایگهیاندبوو، پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن، داواکارییەکی دەستوورییە. گەورەترین فراکسیۆن سەرۆکوەزیران کاندید دەکات. ئێمە کار لەسەر دیدار و کۆبوونەوەکان لەگەڵ هەمووان دەکەین، تاوەکو لەسەر رەشنووسی بەرنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق رێکدەکەوین، بە بەرنامەی حکومەت و بەرنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، بەپێی دەستوور گەورەترین فراکسیۆن، سەرۆکوەزیران کاندید دەکات و، حکومەتی داهاتوو پێکدەهێنێت، دوو بۆ سێ هەفتەمان لەبەردەمە بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رابگەیێندرێت و پەسندبکرێت”.
ههر لهبارهی كاندید بۆ پۆستی سهرۆكوهزیرانی عێراق موقتهدا سهدر کە پشتیوانی لە هاوپەیمانی سائیروون دەکات و، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن یەکەمە و 54 کورسی بەدەستهێناوە، 40 مەرجی داناوە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکوەیرانی داهاتووی عێراق، کە دیارترینیان “پێویستە سەربەخۆ و لە دەرەوەی پەرلەمان بێت، نابێت خاوەنی دوو رەگەزنامەبێت و خۆشی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندیدبکاتەوە، لە دیارترین خاڵەکانی دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە، یاساکان لە پەرلەمان هەمواربکرێنەوە لەوانە: یاسای هەڵبژاردن، گۆڕینی کۆمیسیۆن، هەڵوەشانەوەی ئیمتیازاتی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، وەزیرەکان، پەرلەمانتاران، سەرۆکی دەستەکان، پلە تایبەتەکان و، داڕشتنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵاتی. داواش دەکات دۆسیەکانی گەندەڵی بەبێ هیچ بەربەستێک لە ساڵی 2003ـوە تاوەکو ئەمڕۆ لە دادگا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.