ناكۆكی ناوه‌خۆی گۆڕان وای كرد عه‌لی حه‌مه ساڵح داوایی لابردنی بكات له سه‌رۆك لیستی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/05/1-57.jpg)
به‌پێی راگه‌یاندراوێك كه كۆپیه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه، عه‌لی حه‌مه ساڵح داواده‌كات له سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لاببرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه دانانی عەلی حەمە ساڵح لە شوێنی عەبدوڵڵا مەلا نووری بە سەرۆك لیستی گۆڕان، لەناو گۆڕاندا هەڵایەكی گەورەی دروستكردووە، ئەوەش لەبەر خراپی عەلی حەمە ساڵح نییە، بەڵكو پەیوەندی بەوە هەیە پێشتر گۆڕان وەكو سەرۆك لیست عەبدوڵڵای مەلا نووری ناساندووە، جەماوەری گۆڕان لەوە نیگەرانە چۆن لەناكاو عەبدوڵڵا گۆڕدرا بە عەلی”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح دا هاتووه و ده‌لێـ”سه‌رۆک لیستی لای من ته‌نیا ئه‌رکێکی قورسه، ئێستاش به‌ڕێزتان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر بڕیارێک ده‌ده‌ن من پێوه‌ی پاپه‌ندم، داوا ده‌که‌م سه‌رۆک لیست نه‌بم، کاندید بم. ئاماده‌م کاندیدیش نه‌بم وەک هەڵمەتی هەڵبژاردنی رابردوو لە زاخۆوە تاوەکو کفری بانگەشە بکەم”.
دەقی راگەیەنراوەکەی عەلی حەمە ساڵح:
به‌ڕێزان له جڤاتی نیشتیمانی
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵسوڕاوه دڵسۆزه‌کانی گۆڕان
کاتێک هاتمه گۆڕان و یه‌که‌مجار کاک نه‌وشیروانم دیت، ته‌نیا خه‌ونم ئه‌وه‌بوو پشتیوانێکی ئه‌و پیاوه بم بۆ گۆڕانکاری. چاوم له هیچ پۆست و پله‌یه‌ک نه‌بوو.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوو زیاتر 140 هه‌زار ده‌نگم هێنا، نه‌ک داوای سه‌رۆک فراکسۆنیم نه‌کرد، داوای سه‌رۆکی لیژنه‌یه‌کیشم نه‌کرد و پشتیوانی سه‌رۆکفراکسیۆن و سه‌رۆک لیژنه‌کان بووم.
له پێش په‌رله‌مانتاریشم هاوکاری فراکسیۆنی پێشووی گۆڕان بووم و ساڵانه و خۆبه‌خشانه راپۆرتی بودجه‌م بۆ
ئاماده‌ده‌کردن.
ئه‌مجاره‌ش چه‌ند دۆستێک گوتیان: به‌بڕیاری جڤات، لیژنه و لیسته‌که‌ی مانگی 11 هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له جڤاته‌وه سه‌ر له نوێ پێکهاتووه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌یه، پێیان وتم: تۆ هه‌م له په‌رله‌مان کاری باشتکردووه و هه‌م له‌نێو خه‌ڵکیش ده‌نگ کۆده‌که‌یته‌وه، بۆچی خۆت هه‌ڵنابژێریت بۆ سه‌رۆکی لیست بۆ گۆڕان باشه، منیش پێشنیاره‌که‌م پێباشبوو خۆم هه‌ڵبژار دو له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لیژنه‌که‌وه به ده‌نگدان هه‌ڵبژێردرام. بڕیاریشم ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر رکابه‌ره‌که‌م ده‌ربچێت پیرۆزبایی لێبکه‌م و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی بم.
هه‌ر بۆ زانیاریشتان لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له جڤاتی نیشتیمانییه‌وه پێكده‌هێنرێت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه و مانگی ١١ی ٢٠١٧ که لیست ته‌قدیمکرا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش له‌م ساڵ ،هه‌ر لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن لیست و سه‌رۆك لیستی دیاری كردووه، نه‌ک له جڤاته‌وه ده‌نگدانی بۆ بكرێ!
پێش هه‌ڵبژاردن یه‌ک که‌س نه‌یگوتووه خۆت هه‌ڵمبه‌ژێره ئه‌گینا ده‌کشامه‌وه، هه‌رگیز چاوه‌ڕێ نه‌بووم له‌سه‌ر سه‌رۆک لیستی ئه‌م دۆخه دروست ببێت، چونکه چه‌ندین جار و ئه‌م جاره‌ش خه‌ڵکی شایسته له لیسته‌که‌دان و سه‌رۆک لیست نه‌بوون و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هه‌ڵایه‌كی له‌م شێوه‌یه دروست بكرێت!
سه‌رۆک لیستی لای من ته‌نیا ئه‌رکێکی قورسه، ئێستاش به‌ڕێزتان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر بڕیارێک ده‌ده‌ن من پێوه‌ی پاپه‌ندم، داوا ده‌که‌م سه‌رۆک لیست نه‌بم، کاندید بم، ئاماده‌م کاندیدیش نه‌بم وەک حەملەی رابرودو لە زاخۆوە تا کفری بانگەشە بکەم.
لای من گرنگ سه‌رخستنی گۆڕانه وه‌ک دوا پرۆژه‌ی کاک نه‌وشیروان.
بە درێژایی ئەو ساڵانەی لەم پڕۆژە سیاسیەدام ئاماده بووم و ئامادەم بۆ گۆڕان قوربانی به‌ڕۆحی خۆم و منداڵه‌کانم بده‌م سه‌رۆک لیستی چیه، هەرگیز لای بەندە مەوزوع نییە!
دڵنیابن له‌ده‌ره‌وه‌ی کاندیدی و سه‌رۆک لیستیش بە هەمو توانامەوە بانگه‌شه بۆ سه‌رخستنی گۆڕان ده‌که‌م. گرنگ نییه کێ سه‌رۆک لیسته، گرنگه به هه‌موومان رێگا له‌و هێرشه ناڕه‌وایه بگرین كه ده‌کرێته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن به‌یه‌ک ده‌ست و به‌یه‌ک تیم ده‌چینه هه‌ڵبژاردن، یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی دوای کاک نه‌وشیروان بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ هه‌موومان به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی قورسه.
له هه‌رکوێ کارێک هه‌بوو من ئاماده‌م بۆ گۆڕانی بکه‌م.
عه‌لی حه‌مه ساڵح.
٢/ ٨/2018