به‌ئاماده بوونی نێچیرڤان بارزانی 10 دادوه‌ر سوێندی یاساییان خوارد
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 2ی 8ی 2018 ، له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محەممەد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان، 10 دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
به‌نگین قاسم محەممەد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “دادوەرەکان ئه‌ركێكی قورستریان خراوه‌ته سه‌رشان، هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا له ئه‌ركه‌كانیان به پیشه‌یی و دادگه‌رییانه كاریان كردووه بۆیه له داهاتووش و له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یاندا پێویسته به هه‌مان شێواز و به بێلایه‌نی كار بۆ هه‌رچی زیاتر چه‌سپاندنی یاساسهروهریی و دادپه‌روه‌ری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا به ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی و پاراستنی مافی هاووڵاتییانه”.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “له هه‌ر وڵاتێك یاسا سه‌روه‌ر بوو ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش بناخه‌یه‌كی گرنگی دروستبوونی پردی متمانه‌یه له‌نێوان وڵاتان، بۆیه داوا له دادوه‌رانی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه دەکەم به هه‌موو توانایەکیان هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی یاساسه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری بده‌ن و وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی دوولایه‌نه‌ی نێوانیان”.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی به‌پێی بڕیاری ژماره ( 227) له (4-6-2018) كه تایبه‌ته به دامه‌زراندنی دادوه‌ری نوێ بۆ دادگای پێداچوونه‌وه و پشت به‌ستن به حوكمی مادده‌ی 43 له یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره 23ی ساڵی2007 بڕیاریدا، به‌پێی ئه‌قده‌می دادوه‌ران و ریزبه‌ندییان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێدراوه له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له ماده‌ی 37ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره 23ی ساڵی 2007، و له‌سه‌ر رۆشنایی پاڵاوتنی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بڕیاریدا به دامه‌زراندنی 10 دادوه‌ر وه‌ك ئه‌ندامی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.