عیراق, بۆ سوك سه‌رنجدانی تاوانی دژ به ئێزیدیه‌كان وه‌ك دۆسیه‌ی تیرۆر ناوی ده‌بان نه‌ك جینۆساید
دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر تاوانی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی, ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كوردانی ئێزدی باس له‌وه‌ده‌كات، دادگاكان و یاساكانی عێراق تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یان نییه كه‌یسه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی بجوڵێنن، بۆیه داواده‌كات ئه‌و كه‌یسه ببرێته دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هاوكات ره‌خنه‌ش له‌وه‌ده‌گرێت، كه عێراق وه‌ك تاوانی تیرۆر له كه‌یسی شنگال ده‌ڕوانێت.
حسێن قاسم حه‌سۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی دژ به كوردانی ئێزدی رایگه‌یاند، به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌رێم بكات له‌وه‌ی كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان له دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: “سروشتی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێزدیه‌كان كراوه نێوده‌وڵه‌تی بوونیه‌تی و پێویسته له‌و ئاسته‌دا بجوڵێنرێت، ئه‌گه‌ریش بیانه‌وێت له ئاستی ناوخۆی عێراق كاری له‌سه‌ر بكرێت، پێویسته تایبه‌تمه‌ندی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كه‌یسانه له یاساكانی ناوخۆ هه‌بێت، به‌ڵام له ده‌ستور و یاساكانی سزادانی عێراق چه‌مكه‌كانی جینۆساید و تاوانه‌كانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی بوونیان نییه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و دادگاكانی پسپۆڕی، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یان نییه كه كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كانیان بخرێته به‌رده‌م.
جیا له‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵای به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی دژ به كوردانی ئێزدی هێمای به‌وه‌كرد، دۆسیه‌كه له عێراق تا ئاستی تاوانی تیرۆر دابه‌زێنراوه و له‌و روه‌وه وتی: “تا ئێستا عێراق وه‌ك كه‌یسی تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جینۆسایدی كوردانی ئێزدی ده‌كات و زۆرمان پێ‌ناخۆش ته‌نها داعش وه‌ك تیرۆریست پێناسه بكرێت، چونكه ئه‌و رێكخراوه زۆر خراپتره له تیرۆریست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی جینۆسایدی هه‌یه كه تاوانێكه گه‌وره‌تره له تیرۆر”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان دوو چه‌مكی تیرۆر و جینۆساید وتی: “كه‌سێك كه تاوانی جینۆساید ده‌كات ئه‌وه له خۆیدا كاری تیرۆریستیه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو كاره تیرۆریستیه‌كان جینۆساید بن”.