ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوایه‌ك ئاراسته‌ی دۆناڵد ترامپ ده‌كات

 

له‌گه‌ڵ زیاتر بوونی ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران, مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران، داوایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كه‌سوكاری به‌رپرسانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاراسته‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی “به‌ڕێز ترامپ لیستی ناو و هه‌ژماری بانكی كه‌سوكاری ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران بڵاوبكه‌ره‌وه‌، كه‌ كارتی سه‌وز (Green Card)یان هه‌یه‌ و له‌ ئه‌مریكا ده‌ژین”.

ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران له‌كاتێكدایه‌، ترامپ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران راگه‌یاندوه‌.

Back to top button