زانا كوردەكەی بواری بیركاری, گه‌وره‌ترین میدالیای دوای پێنج خوله‌ك له‌ وه‌رگرتنی لێ دزرا

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زانایه‌كی كوردی خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان, یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین خه‌لاتی له‌ بواری داهێنان و زانست له‌ وڵاتی به‌ڕازیڵ به‌ ده‌ست هێنا, دوای پێنج خوله‌ك خه‌لاته‌كه‌ی لێ‌ دزرا.

ماڵپه‌ڕی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌، كۆچه‌ر بیركار، كه‌ كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و نیشته‌جێی له‌نده‌نه‌، پاش ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بیركاری له‌ جیهاندا برده‌وه‌ و ناوی “خه‌ڵاتی فیڵدز”ه‌، به‌ڵام چه‌ند خوله‌كێك دوای وه‌رگرتنی میداله‌كه‌، له‌ناو جانتاكه‌ی ده‌رهێنراوه‌ و دزراوه‌.

به‌رپرسانی ئه‌منی شاری ریۆ دی جانیرۆی به‌رازیل، جانتاكه‌ی كۆچه‌ر بیركار-یان له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك هۆڵی مه‌راسیمه‌كه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌ كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ دوو تۆمه‌تبار بینراون.

سه‌رپه‌رشتیارانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خه‌ڵاته‌كه‌ وتویانه‌ “به‌ڕاستی ئه‌و روداوه‌ نیگه‌رانی كردوین، دیمه‌نه‌ ریكۆردكراوه‌كان ته‌ماشا ده‌كرێنه‌وه‌، لیژنه‌كه‌شمان له‌گه‌ڵ پۆلیس هاوئاهه‌نگی ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌”.
كۆچه‌ر بیركار جگه‌ له‌ میدالیاكه‌، بڕی 15 هه‌زار دۆلاریشی پێده‌به‌خشرێت.

Back to top button