پارتی فرۆكەكانی عێراق سێ جار پێشمەرگەیان بۆردوومان كرد

خواكوڕك
 
بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری 5ی رۆژئاوای كەركووك بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە كە فرۆكەكانی عێراق لەو محوەرە سێ جار هێزەكانی پێشمەرگەیان بۆردوومان كردووە، دەلێت عێراق نەسیادەی ماوە نە سنور.
 
 
كەمال كەركوكی بەرپرسی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری 5ی رۆژئاوای كەركوك ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە،”سەردانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ شاری كەركوك و سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە لە سەرداوای خۆی بووە و باسی لەوەكرد پرۆسەی ئازادكردنەوەی حەویجە لەم نزیكانەدا ئەنجام دەدرێت هەروەها دەلێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ عەبادی باس لەوەكرا لەم سنوورانەوە هێرش دەستپێدەكەین بۆ حەویجە، بە ڕوونی بەعەبادیم وت لە میحوەری رۆژئاوای كەركوكەوە پێویستیمان بەهیچ هێزێك نییە و پلانی خۆمان هەیە و هەركاتێك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانمان پێبكات جێبەجێی دەكەین، باسی ئەوەشم كرد ئێمە 22 كیلۆمەتر لە حەویجەوە دوورین، كەچی تاكو ئێستا 4 جار فڕۆكەكانی سوپای عیراق هاتوونەتە سەرمان و 3 جار بۆردومانی پێشمەرگەیان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چوونە پێشەوەمان بۆ سنووری حەویجە ئاسانە، بەڵام پێویستمان بە حەشدی شەعبی و سوپا نییە.
 
 
هەروەها كەمال كەركوكی دەلێت “لە شەڕی موسڵدا دەمانەوێت بەشداری هەموو لایەكی تێدا بێت، چونكە رزگار كردنی موسڵ سوودی زۆری بۆ هەرێمی كوردستانیش هەیە، نامەوێت باس لە پرسی سەربازی بكەم و باسی چۆنییەتی جوڵەی هێزەكانی پێشمەرگە بكەم كە چۆن دەبێت، دەتوانم ئەوەندە بڵێم دەبێت موسڵ و حەویجە رزگار بكرێت و نابێت تیرۆریستانی داعش لە خاكی كوردستاندا بمێنن”.
 
كەركووكی هەروەها گوتی “پێش ئازادكردنەوەی موسڵ دەبوو رێككەوتنی سیاسی بۆ ئایندەی موسڵ بكرابایە كە لە پاش رزگاربوونی چی بەسەر دێت، كە نەگەیشتینە ئەو بڕیارە پێشبینی دەكەم دواتر كێشە دروست ببێت، ئەوەی من زانیارییم هەیە ئێستا عیراق وەكو عیراق نەماوە، نە سیادەی ماوە نە سنور، بۆیە هەموولایەكی تێدایە.
 
هەروەها لەكۆتای دا ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دەلێت “ناتوانم بڵێم شەڕ دەبێت و ناشتوانم بڵێم نابێت، بێگومان رێككەوتن لەسەر ئایندەی ئەو ناوچەیە هێشتا نەكراوە، بۆ ئێمە روونە حەویجە خاكی كوردستانە و گەلی كوردستان خۆی بڕیاری لێدەدات ‌و لە رێفراندۆمێك بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین، هیوادارین لایەنەكانی دیكەی عیراق بێنە سەر خەت و رێز لە یاسای نێودەوڵەتی و هاوسێیەتی بگرن، چونكە گەلی كورد شەڕخواز نییە”.
Back to top button