وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه
به پێی سیسته‌می نوێی وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌ی له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان پێویسته به شێوه‌ی ئۆنلاین, داواكاری وه‌رگیرانیان پڕبكه‌نه‌وه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ه‌كانیان ره‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا، تا له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كان به‌سه‌ر خوێندنگه و قوتابخانه‌كان دابه‌ش بكرێت و، ئه‌وانیش بیگه‌ێننه ده‌ستی خوێندكاران و قوتابیان.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند كه وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ واده‌ی راگه‌یاندن و كاراكردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌ڕێگه‌ی (زانكۆلاین، سیستمی راسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) له‌یه‌ك كاتدا، ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه رێكه‌وتی (2/8/2018) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ی سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی دوانزه ره‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتی: “ده‌رچووان ده‌توانن له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه سه‌ردانی قوتابخانه و خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ه‌كانیان”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كات ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد) به‌باشی له‌لای خۆیان بپارێزن، چونكه دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و (به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ)هی، كه وه‌ریده‌گرن ده‌توانن داواكاری بۆ وه‌رگرتن له به‌ش و كۆلێژ و په‌یمانگه له زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن.
عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵه‌كانی دیكه ده‌رچوانی پۆلی دوانزه به‌هه‌موو شێوازه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، سیستمی راسته‌وخۆ، پارالێل و ئێواران) له‌ناو یه‌ك سیستم ناویان تۆمار ده‌كرێ و ته‌نها به‌و پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌ی كه وه‌ریده‌گرنه‌وه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و، دواتریش ناوه‌كانیان له شوێنی وه‌رگرتنه‌كانیان بدۆزنه‌وه.