‌به‌ڕێوه‌به‌ری پپێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا, مه‌حاڵه‌ عێراق وه‌ك پێشوو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه‌ حوكمی تێدا بكرێت.

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا به‌به‌رده‌وانی تائكید له‌ بوونی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌, به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) له‌ باره‌ی كورد ده‌لێت:”ئه‌وان جه‌نگاوه‌ری ئازان و پێویسته‌ كورد قه‌واره‌یه‌كی هه‌بێت و له‌ دڵی رۆژهه‌ڵاتدا قه‌واره‌ی دیكه‌ی فیدراڵی بۆ كورد هه‌بن”. روونیشیكرده‌وه‌، “سنووره‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ خواستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ نین. هێڵی ده‌ستكردنی كۆڵۆنیالیزمی خۆرئاواین”. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، “هه‌رگیز ئه‌و سنوورانه‌ وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان لێ نایه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاتانی وه‌ك سووریا و عێراق وڵاتی مه‌ركه‌زی و یه‌كگرتوو بوون و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه‌ حوكمیان ده‌كرد‌. ئه‌م سنوورانه‌، هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌

مایكڵ هێیدن، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) و نووسه‌ری كتێبی (هێرش بۆ سه‌ر هه‌واڵگری) ده‌لێت:” بێگومان، كورد له‌ راستییدا له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌میشه‌ باشترین دۆستی ئه‌مه‌ریكا بوون. له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا ئه‌وه‌ی كورد كردی به‌ زۆر لایه‌نی دیكه‌ نه‌ده‌كرا. ئه‌وان سه‌لماندیان كه‌ جه‌نگاوه‌رن. بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌وه‌ بۆچوونی ئێمه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵكی كورد. ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ره‌و پێشچوون هه‌بێت له‌م بواره‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌. پێشنیازیشم كرد. تێده‌گه‌م، كه‌ بۆچی ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاری دۆسته‌ كورده‌كانی كرد، ریفراندۆم له‌و كاته‌دا كارێكی باش نییه‌. من بۆ خۆشم ئه‌و بۆچوونه‌م هه‌بوو، له‌ ناو حكومه‌تدا. به‌ڵام من له‌ ناو حكومه‌ته‌كه‌مدا پێشنیازی ئه‌وه‌م كرد، ده‌بێت رووانینێكی فراوانترمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشچوون بێته‌ ئاراوه‌. ئه‌و گفتوگۆ عه‌قڵانییه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو له‌گه‌ڵ دۆسته‌ توركه‌كاندا ئه‌وه‌ بوو، كه‌ قازانجی ئه‌وانیشی تێدایه‌ و زیاتر ئاسووده‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكی به‌رفراوانی كوردی. من لێره‌ ته‌نیا باسی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق ناكه‌م. به‌ڵكو باسی ئاینده‌ی كورد ده‌كه‌م له‌ سووریاشدا. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رووانینێكی نوێمان هه‌بێت بۆ شتێك كه‌ جیاواز بێت.
له‌ باره‌ی گفتوگۆی نێوان كورد وتورك له‌ باكوری كوردستان ده‌لێت:” من ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌ باشترین رێگه‌ ده‌زانم. ئێمه‌ دۆستمان هه‌یه‌ له‌ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌. وتمان ئێوه‌ چیتان ده‌وێت و به‌ چی ئاسووده‌ ده‌بن. ژماره‌یه‌كی زیاتر ناوچه‌ی فیدراڵی له‌ ناو دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێته‌ ئاراوه‌ ئێمه‌ زۆر پرسیاری دیكه‌ له‌ باره‌ی فیدراڵییه‌وه‌ ده‌كه‌ین. من بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌ حكومه‌ت دووربم. له‌وانه‌یه‌ ورده‌كارییه‌كان به‌ وردی نه‌زانم. به‌ڵام سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌ نییه‌، شته‌كان بگێڕینه‌وه‌ بۆ رابردوو. یان وه‌ك رابردوویان لێ بكه‌ینه‌وه‌.

Back to top button