٨ گوتەی پربایەخی زانای گەردوونی مەزن سیگمۆند فرۆید دەربارەی دەروونی مرۆڤ.

سیگمۆند فرۆید، یەکێکە لەو پزیشکانەی کە کاریگەرییەکی گەورەیان هەبووە لەسەر زانست و میتۆدە دەروونناسیەکان، ئەمە جگە لەوەی ئەو بایەخێکی زۆری بە قوڵبوونەوە داوە لە ناخی مرۆڤ ، فرۆید بە دامەزرێنەی رێبازی دەروونشیکاری دادەنرێت، دۆزینەوەکانی لە بواری زانستی دەروونناسی بووەتە میتۆد وچارەسەری ملیۆنەھا مرۆڤ.”

ئەمانە ٨ وتەی بە پێزی ئەم پزیشکەن دەربارەی دەروونی مرۆڤ:

١-خەمۆکی نیشانەی لاوازی نییە بەڵکو ئاماژەیەکە ئەو کەسە دەیەوێت لە داهاتوو بەهێزتر بێت.

٢- بەر لەوەی بەخۆت بڵێت کە خەمۆکیت هەیە و کەسێکی لاوازیت، سەیرێکی دەوروبەرت بکە لەوانەیە بەخەڵکانی گەمژە دەوردرابیت.

٣-خەڵک زۆر لەوە باشترن کەخۆیان پێی دەزانن و، ئەوەندە خراپیش نین کە باوە.

٤-ئەو قسانەی لەدەم دەردەچن راستیەکانن.

٥- واباشە زوو زوو سەیری گوڵ بکەیت چونکە ئەوان خاوەنی هیچ کێشە ململانێیەکی دەروونی نین.

٦-خۆشبەختی شتێکە پەیوەندی بە سەردەمانهی بەر لە مێژووەوە هەیە، هەر بۆیەش پارە و دەوڵەمەندی کەس خۆش بەخت ناکات چونکە پارە خەمی مرۆڤ نەبووە لەسەرەتاکانی مێژوو.

٧-کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ لە لاوازترین باریدا دەبێت کاتێک ئاشق دەبێت.

٨-ئەو پیاوەی حەزی بەهەموو ژنێکە زۆر ئاسانیش لە ئافرەتان تێدەگات، بەڵام ئەو پیاوەی تەنها یەک ژنی خۆشبوێت لە خۆشەویستی تێدەگات.

Back to top button