شوویت چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی نه‌زاندراو ده‌كات بیزانه.
شویت یەكێكە لەو سەوزانەی تام و بۆنی تایبەتەو كۆمەڵێك پێكهاتەی خۆراكی تەندروستی وەك كاربۆهیدرات و ڕیشاڵ و پڕۆتینی تێدایە، هەروەها پێكهاتەیەكی سەرەكیە بۆ دروستكردنی هەندێك دەرمان و چارەسەر بەهۆی ئەو سودانەی خوارەوە.”
1. شویت سەرچاوەیەكی كالسیۆمەو زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی ئێسك و پاراستنی لە داخوران.
2. شویت تایبەتمەندی دژە بەكتریای هەیەو بەسوودە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا, لەكۆندا پاش سوركردنەوەی بۆ پاككردنەوەی برین بەكارهێنراوە.
3. بە ڕەنگە سەوزەكەی تایبەتمەندەو لەش چاڵاك دەكاتەوەو ناهێڵێت ماددە زیانبەخشەكان لە لەشدا كۆببنەوەو یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە.
4. شویت لە كۆنەوە وەك چارەسەرێكی خۆماڵی بەكارهێنراوە بۆ سەرئێشە، لەڕێگەی خواردنەوەی ئەو ئاوەی شویتەكەی تێدا كوڵێنراوە.
5.ئازارشكێنه و چاره‌سه‌ری ئازاری گورچیله و میزه‌ڵدان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئازاری تهشهنوجیش كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌وری خوێن ده‌توێنێته‌وه و خوێن له میكرۆب وبهكتریا پاك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌دات به ئاسووده‌ی بخه‌ویت و په‌ستان كه‌م ده‌كاته‌وه.