هاككراو و هاككه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی5ی په‌ره‌له‌مانی عێراق داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كه‌ن
پێشتر هه‌ریه‌كه له ” كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو” داوایان ده‌كرد به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌كان بكرێته‌وه، گومانیان له‌ده‌نگه‌كانی سلێمانی هه‌بوو كه ناویان لێنابوو، هاككردن، پێیان وابوو كه ده‌نگه‌كانیان هاكراوه له‌لایان یه‌كێتی نیشمانی كوردستان، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئه‌م سێ لایانه، ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببنهو، له‌به‌رچاوه‌ی خه‌ڵك به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌م سێ لایانه، واتا هاكه‌ر و هاكراوه، داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابحرێت”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان پێیان وایه له‌ئێستادا كات له‌بار نیه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشتریش یه‌كێتی چه‌ندین جار ئه‌مه‌ی ئاشكرا كردبوو كه له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانن، به‌ڵام له‌ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێداگری زۆر ده‌كات كه ده‌بێـت له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌لێت هه‌ڵبژاردن رای حزب نیه، به‌ڵكو رای خه‌ڵكه ئه‌وه خه‌ڵكه بریار ده‌دات، به‌پێی یاسایش ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژ نابێته‌وه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت”.
پێشتر گۆڕان له‌كاتی شه‌ری داعش دا كه كوردستان له‌لایان رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌وه‌ره درابوو، داوایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد و جگه له‌مه به پرۆژه یاسایه‌كی ئیستفزازی یه‌كرێزی لایانه سیاسیه‌كانی كوردستانی تێكدا، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دا”.