گۆڕان داوایی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
گۆڕان له‌زاری ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی دا داوایی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كات، به‌هار مه‌حموود ده‌لێـ”من لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنم، پێشموایە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەنگاوێكی باشە، ئەمە بۆچونی تایبەتی منە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكە، بە هەمو شێوەیەكیش پاڵپشتی لە بریاری دواخستنەكەی دەكەم”.
به‌هار مه‌حموود ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به میدیایه‌كی سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه”دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن دروستە، چونكە وەك خۆتان دەزانن وابریارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش لە 30 ی 12 ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت كارێكی زۆر قورس دەبێت 2 هەڵبژاردن بەدوای یەكدا ئەنجام بدرێت، پاشان دۆخی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكەش یارمەتیدەر نیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەركەوتوو”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر به پێی یاسا هه‌ڵبژاردنی بۆ 8 مانگ دواخرا له‌ئێستاشدا یه‌كێتی و گۆڕان به‌فه‌رمی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وانی تریش به‌ناراسته‌وخۆ داوای دواخستنی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان”.