پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژیی ئێزدییان بەدەستی داعش
دوای تێپهڕینی چوار ساڵ بهسهر كارهساتی جینۆسایدی شنگاڵ سهرۆك بارزانی له ساڵڕۆژی كارهساتهكهدا پهیامێك بڵاو دهكاتهوه دهلێت:” خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هیچ دۆخێکی سەپێندراویش ناتوانێ لە گەلەکەیان دایانببڕێت”.
ههروهها سهرۆك بارزانی له بهشێ:ی دیكهی پهیامهكهیدا دهڵێت:” ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئەرکێکی هەمەلایەنە و هاوبەش و هەرە لەپێشی ئێستایە و پێویستە پەلەی تێدا بکرێت”.
دهقی راگهیێنراوهكهی سهرۆك بارزانی
لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساتە.
لەكاتی ڕوودانی ئەو جینۆسایدەدا، هەموو خەڵکی کوردستان لەگەڵ خوشک و برایانی ئێزدیدا ئازاریان چەشت، هەر بۆیە کوڕ و کچانمان لەهەموو کوردستانەوە هاتن و گیانی خۆیان بۆ ئازادکردنی شنگال بەخشی.
خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هیچ دۆخێکی سەپێندراویش ناتوانێ لە گەلەکەیان دایانببڕێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ڕفێندراوان خستۆتەگەڕ و ژمارەیەکی زۆریان گەڕاندوونەتەوە، بەڵام دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەواوی ڕفێندراوان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئەرکێکی هەمەلایەنە و هاوبەش و هەرە لەپێشی ئێستایە و پێویستە پەلەی تێدا بکرێت.