گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باس له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌كات.
له باره‌ی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەزگا فەلەکناسییەکان یەکەم رۆژی جەژنیان دیاریکردووە.”
له‌و باره‌وه، (نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان،به میدیاكانی راگه‌یاندوه.” كه زۆربەی دەزگا فەلەکناسییەکان رۆژی 21 یان 22ـی ئابیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردووە”.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” کە هێشتا سعودیە بەشێوەیەکی فەرمی هیچ رۆژێکی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رانەگەیاندووە، بەڵام زۆربەی پێشبینییەکان بۆ ئەوەن 21 یان 22ـی ئەم مانگە جەژن بێت.”