ههلیكۆپتهرێكی رووسی تێكشكا.
ههلیكۆپتهرێكی رووسی كهوته خوارهوه و سەرچاوەیەکی رووسی لهو بارهیهوه رایگهیاگهێنێت.” هەلیکۆپتەرێکی M8 لە ناوچەی کراسنۆیاسک لە ناوەڕاستی باکووری رووسیا کەوتووەتە خوارەوەو بەهۆیەوە 18 سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستداوە.”
بهپێی زانیارییهكانی سهرچاوه رووسیهكه.”لەنێو 18 سەرنشینەکەدا سێ کەس لە تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکەش بوونەتە قوربانی و هەلیکۆپتەرەکە سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئوتێری رووسییە و لەماوەیەکی کورتی دوای هەڵفڕینی لە ناوچەی کراسنۆیاسک هەرێـمی سیبیریا کەوتووەتەخوارەوە.”
سەرچاوە رووسییەکە باسی لهوهشكردووه.” كه هەلیکۆپتەرەکە سەرنشینەکانی بەرەو کێڵگەیەکی نەوت لە سیبیریا گواستووەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەش نەزانراوە.”