رۆناڵدۆ یه‌كه‌م هه‌نگاوی دژ به‌ ریال مه‌درید نـــــا.

پاش ٩ ساڵ یاریکردن لە یانەی ریال مەدرید و پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە  بە یانەی یۆڤانتۆسەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار دژی یانەی ریاڵ مەدرید دەوەستێتەوەو پێگەی رەسمی ئەو یانەیە له‌ لای خۆی دەسڕێتەوە.”

له‌و باره‌وه‌ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ یاریزان كریستیانۆ رۆنالدۆ  پێگەی رەسمی یانەی ریاڵ مەدریدی لە ئینستاگرام  سڕیوەتەوە دوای ئەوەی بەرەسمی بووە یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس و دەستی بە مەشق و راهێنانەکان لەو یانەیە کرد.

رۆژنامەکە وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە رۆناڵدۆ فۆلۆوینی چەند یاریزانێکی یانەی یۆڤانتۆس و پێگەی رەسمی یانەکەی کردووەو پێگەی رەسمی یانەی ریاڵ مەدریدی سڕیوەتەوە.

رۆناڵدۆ لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بە گرێبەستێک لە نێوان 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ 115 ملیۆن یۆرۆ، بە موچەیەکی 30 ملیۆنی چووە یانەی یۆڤانتۆسو تا چوار ساڵی داهاتوو لەو یانەیە یاری دەکات.”

Back to top button