بیبه‌ری سه‌و بخۆ و دووربه‌ له‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌.

له‌ باره‌ی خواردنی بیبه‌ره‌وه‌ زۆرێك له‌ پزیشكان پێیان وایه‌ بیبه‌ر خۆراكێكی پڕ ڤیتامینه‌ و پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت زۆرترین سود به‌جه‌سته‌ بگه‌ێنیت.”

توێژینەوەیەكی پزیشكی نوێی فەرەنسی ئەوەی روونكردۆتەوە، كە بیبەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (سی) و ئەوەش دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی بەتایبەتی دوورخستنەوەی چاو لە تووش بوون بە نەخۆشی.

بەپێی لێكۆڵینەوەی پزیشكەكان بیبەر چاو دەپارێزێت لە (ئاوی سپی) و هەروەها تۆڕی چاو باشتر دەكات و چاڵاكتری دەكات، لە هەمان كاتدا پارێزگاری دەكات لەچاو دژی نەخۆشیەكانی ترو هەروەها تووش بوون بە كەم و كورتی بینین و چاو كزی.

ئەمەو ئاوی سپی لەچاو یەكێكە لەنەخۆشییە كۆنەكان كە مرۆڤ لەقۆناغێكی تەمەندا بەدەستیەوە دەناڵێنێت و بەشێك لەهۆكارەكەشی بۆ خەمخواردن دەگەڕێتەوە.

 

Back to top button